له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی گه‌لێک ڕاو بۆچونی جیاواز هه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بوونی ئۆپزسیۆن له ناو خۆپیشاندانه‌کان و چۆنیه‌تی سه‌وداکردن له ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکدا که هێناونیه‌ته سه‌ر شه‌قام.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی له‌و بڕوایه‌دایه یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامی لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ئه‌و دیدو ڕوانینه جیاوازانه‌یه که هه‌ر یه‌کێکیان بۆ چاکسازی هه‌یانه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ده‌شڵێت له چوارچێوه‌ی گشتی داخوازیه‌کاندا ، جۆره لێکچونێک هه‌یه له نێوان داواکانی خه‌ڵک و ئۆپزسیۆندا و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش شتێکی نامۆ نییه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی کاتێ خه‌ڵک داواکاری هه‌یه ، ئۆپزسیۆن دێته ناوه‌وه و داواکانی خه‌ڵک ده‌خاته گوتاری خۆیی و له‌و ڕێیه‌وه به‌رنگاری ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه.
دکتۆر که‌نعان باسیش له‌وه ده‌کات له ئێستادا شه‌قام گرژه و ڕه‌نگه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ک وا بخوازێت له پاش پێکانی به‌شێک له ئامانجه‌کانیان جۆرێک له نزیک بوونه‌وه و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆندا دروست بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:53 خوله‌که.