لێره‌و له‌وێ ده‌گوترێت پێده‌چێت هه‌روادێ و هزرێکی ئاینیانه باڵ بکێشێت به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
سالار فه‌تاح ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت ، گه‌لێک فاکته‌ر هه‌ن بۆ ئه‌و بۆچونه و یه‌کێک له‌وانه ئه‌وه‌یه که لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له ساڵانی پێشوه‌وه ئه‌و هه‌سته‌یان له‌لا دروست بووه که به‌ش خوراو بوون له پێکهاته‌ی حکومه‌ته یه‌ک به دوا یه‌که‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز فه‌تاح ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که له‌و بڕوایه‌دایه به‌ڵێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕچه شکێن و زه‌مینه سازکه‌ری خۆپیساندانهکانه ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو گۆڕان پاشه‌کشه بکات و لایه‌نگرانی خۆی له‌سه‌ر شه‌قام بکشێنێته‌وه ئه‌وا دوور نییه خۆپیشاندانه‌کان زیاتر ئه‌و ڕه‌نگ و ڕووه ئاینیه له‌خۆ بگرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:29 خوله‌که.