قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به چ که‌رخه‌یه‌کدا ده‌ڕوات؟ به‌تایبه‌تی پاش ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌که‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمه‌که ( گۆڕان- یه‌کگرتووی ئیسلامی_کۆمه‌ڵی ئیسلامی) بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و پێکهێنانی حکومه‌تێکی قۆناغی گواستنه‌وه به مه‌به‌ستی زه‌مینه خۆشکردن بۆ هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خت ، به دواشیدا هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ( پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق – یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) که خاوه‌نی حکومه‌تن له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یاندا ئه‌و داوایه‌ی ئۆپزسیۆن به هه‌نگاوێک بۆ چاکسازی دانانێن ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ک مه‌رامێکی سیاسیانه لێی ده‌ڕوانن و ده‌شڵێن هیچ پێویستیه‌کی سیاسی و یاسایی و ده‌ستوری له ئارادا نین بۆ گرتنه به‌ری هه‌نگاوێکی له‌و شێوه‌یه.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا چه‌ندێک ده‌رفه‌ت بۆ دیا‌لۆگ ماوه؟؟
زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان ئه‌گه‌ره‌کانی پشێوی و نائارامی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ئه‌نجامی خراپ و خراپتریش به دوای خۆیدا دێنێت له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ییش.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتیدا هاتووه شێوه‌ی جوڵانه‌وه‌ی ئۆپزسیۆن له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا، ئاڕاسته‌کان به‌ره‌و توندوتیژی زیاتر ده‌به‌ن.
هاوکاتی ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن ، ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی داوا ده‌کات لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن داواکانیان تێکه‌ڵ به داوای خۆپیشانده‌ران نه‌که‌ن.
له ئێستادا ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌رده‌رکی سه‌را داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌تیش ده‌کات.
شیروان حه‌یده‌ری ، سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی هه‌رێم : وێڕای داواکانی ئۆپزسیۆن ، به‌ڵام هێشتاش ده‌رفه‌ت بۆ دیا‌لۆگ هه‌ر ماوه ، هه‌رچه‌نده داواکه‌ی ئۆپزسیۆن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت مه‌رامی سیاسی له پشته‌وه‌یه.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: هه‌میشه لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن بڕوایان به دیا‌لۆگ هه‌بووه و داواکردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تیش دوای ئه‌و پڕۆژه 22 خاڵیه‌یه که ئۆپزسیۆن بۆ چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا ئاماده‌ی کرد.
به‌پێی ڕای زۆرێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا، پاش ئه‌و دوو ڕاگه‌یاندنه‌ی ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵات وه‌ک ده‌ڵێن پێده‌چێت تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوانیادا هه‌روابێ و له که‌می بدات.
دکتۆر سه‌ردار قادر ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی: پشکی سه‌ره‌کی چاره‌سه‌ر کردنی ڕه‌وشه‌که‌ی هه‌رێم له ئه‌ستۆی پارتی دیموکراتی کوردستانه.
به‌ختیار که‌ریم ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه :ڕه‌وشه‌که نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی بیر له مه‌ترسی گه‌وره بکرێته‌وه، چونکه لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش به‌رپرسانه سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ کێشه‌کاندا ده‌که‌ن.
هه‌ردوو لایه‌نی ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیش له هه‌رێمه‌که‌دا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی دیا‌لۆگ به باشترین هه‌نگاو داده‌نێن بۆ چاره‌سه‌رکردن و یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌کان، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت پێناچێت ئه‌و دانیشتنانه‌ی پێشتر کراون ئه‌نجامێکی وای هه‌بووبێت به ئاڕاسته‌ی هێوربوونه‌وه یان چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، و ئه‌ندامانی ئۆپزسیۆنیش له په‌رله‌ماندا به‌رده‌وامن له بایکۆتکردنی دانیشتنه ئاساییه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێم.
شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێن هه‌ر هه‌موو ڕه‌وشه‌که که‌وتۆته سه‌ر ڕیفۆرمێکی به‌رفراون له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:30 خوله‌که.