بۆ یه‌که‌م جاره سه‌ره‌ک وه‌زیرێکی تورکیا به فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بکات و له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که‌دا کۆببێته‌وه.
ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت گرنگی ئه‌م سه‌ردانه وه‌ک ڕچه شکاندنێک وایه له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و تورکیادا و ده‌شبێته زه‌مینه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ندییه ئاینده‌ییه‌کان و په‌ره‌سه‌ندنیان.
دکتۆر کاوه مه‌حمود ده‌ڵێت سه‌ردانی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا بۆ هه‌ولێر ده‌کرێت وه‌ک سه‌رکه‌وتنێک بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لێی بڕوانرێت ، که ده‌توانێت وه‌ک دکتۆر کاوه ده‌ڵێت له‌م هه‌ل و مه‌رجه ئاڵۆزه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌قامگیریه‌ک بدۆزێته‌وه له په‌یوه‌ندیه‌کانیدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به بار‌و دۆخی سنوری نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و تورکیا و هه‌روه‌هاش کێشه‌ی ئاسایشی ، دکتۆر کاوه ده‌ڵێت سیاسه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه به هیچ لایه‌نێک نه گووتویه‌تی و نه ده‌شڵێت تێرۆریست ، و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌دایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کورد له هه‌ر وڵاتێک‌دا بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:04 خوله‌که.