له ئێستادا قسه و باس گه‌رم و گوڕه له‌سه‌ر دیالۆگی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ڕێبین ڕه‌سوڵ ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و جۆره دیالۆگه‌ی هه‌ر ته‌نها به مه‌به‌ست دیالۆگکردن بێت ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نابێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه ، و ئه‌گه‌ریش تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆندا نه‌یه‌ته ئارا.
به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت هه‌م ئۆپزسیۆن و هه‌میش ده‌سه‌ڵات زوو زوو بۆچونه‌کان و داواکانی خۆیان ده‌گۆڕن، بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت پێی وایه ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕووده‌دات گه‌مه‌ی سیاسیه زیاتر وه‌ک له‌وه‌ی هه‌وڵ بێت بۆ چاره‌سه‌رکردن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕێبین ڕه‌سوڵ باسیش له‌وه ده‌کات که خۆپیشاندان له هه‌رێمه‌که‌دا له داوای جه‌ماوه‌رییه‌وه گۆڕاوه بۆ داوای سیاسی و خۆپیشاندانی سیاسی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:46 خوله‌که.