هێشتاش ئه‌ندامانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، به‌رده‌وامن له بایکۆتکردنی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه نائاسییه‌ی له هه‌ریمی کوردستانی عێراقدا هه‌یه ، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هه‌وڵ ده‌دات دانیشتنه‌کان وه‌ک دانیشتنی ڕه‌وشێکی ئاسایی دابنێت.
کاردۆ موحه‌مه‌د، ده‌شڵێت، ئه‌ندامانی ئۆپزسیۆن له په‌رله‌مان به‌شداری له‌و دانیشتنانه‌دا ده‌که‌ن که تایبه‌ت ده‌بن به پرسیار و وه‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌زیره‌کانی پێشمه‌رگه و ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، وه‌ک ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی داواکردنی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێیان ده‌که‌ێته سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌کانیان.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ کاردۆ موحه‌مه‌د ، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێمدا کردوه.
ده‌توانیت له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بیت که ماوه‌که‌ی 5:52 خوله‌که.