سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ به‌رده‌وامیدان به دیالۆگ له نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا ، دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت هه‌میشه زه‌مینه‌ی گفت و گۆو دیالۆگ هه‌یه ، به‌ڵام له ئێستادا ناکۆکیه‌که شێوازێکی تری هه‌یه و هه‌ردوو لایه‌نی ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌خوازن ئاستی سوربوونی یه‌کتر تاقی بکه‌نه‌وه.
دکتۆر کامه‌ران ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆنیش هه‌ر یه‌که مه‌رجی خۆی هه‌یه بۆ دیالۆگ و له ڕاستیشدا مه‌رجه‌کان زۆر لێک دوورن ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه به مانای بن به‌ستی سیاسی نییه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر کامه‌ران پێشنیازی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی به‌رفراوان ده‌کات بۆ سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:01 خوله‌که.