مه‌حمود موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵت و ئۆپزسیۆنیش نه‌گه‌یشتنه به‌ره‌نجامێکی گونجاو یان ئه‌گه‌ر کۆبونه‌وه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خت باشترین چاره‌سه‌ره.
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی عێراق دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خستۆته به‌رده‌ست سه‌رۆکی وڵاته‌که و وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یه وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌که به‌رامبه‌ر ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو عێراق .
وابڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆنیش له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان له شاهری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێم کۆببنه‌وه، بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمه‌که.
هه‌روادێ و کێشه‌کانی نێوان لیستی ئه‌لعێراقیه و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له عێراق قوڵتر ده‌بێته‌وه و زمانی ئاخاوتنه‌کانی ئه‌ندامانیشیان زیاتر زبر ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و پاکستان ئاڵۆزی تێکه‌وتووه، به‌ڵام نه‌بۆته هۆکارێک بۆ پچڕانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی فێدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی ، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌ڕێی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداوه گه‌ڕێندرابوونه‌وه بۆ عێراق، زۆربه‌یان کورد بوون و له فڕۆکه‌خانه‌ش پێشێلکاری و سوکایه‌تیان به‌رامبه‌ر کراوه چونکه زمانی عه‌ره‌بییان نه‌زانیوه.
وابڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به‌ڕێوه بچێت.
جارێکی تریش سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه که‌وتۆته هه‌ڕه‌شه‌کردن ئه‌گه‌ر بێتوو له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا کێشه سیاسیه‌کانی عێراق چاره‌سه‌رنه‌کرێن ئه‌وا هه‌ڵوێستی توندی سیاسیانه‌ی ده‌بێت.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕۆژی 24 ی 5 ڕاپۆرتێکی تایبه‌تی بڵاوکرده‌وه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و تیایدا ئاماژه به‌و پێشێلکاریانه کراوه که له دوای 17 ی 2 ه‌وه واته له پاش خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگای سلێمانیه‌وه ده‌رهه‌ق به ڕۆژنامه‌وانان کراون.
پسپۆڕێکی سیاسی له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت پێی وانییه کۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا وه‌ک ده‌گوترێت ده‌شێت ژماره‌ی نوێنه‌ره‌کانی پارتی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا له باشوری ڕۆژهه‌لاتی تورکیادا که‌متر بێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشودا.
هه‌رچه‌نده وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاش سزایان سه‌پاندۆته سه‌ر ڕژێمی سوریا ، به‌ڵام هێشتاش سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئاسایشیه‌کان و له‌شکری سوریاشه‌وه به‌رده‌وامه.
قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌رده‌وامه و زۆرێک له یاسادانه‌ران و کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌و ژینگه سیاسیه‌ی وڵاته‌که‌ی تێکه‌وتووه ته‌گه‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ڕاپه‌ڕاندنی کاروباره‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانیشه.
شیانه‌کانی کۆبونه‌وه چاوه‌ڕوان کراوه‌که‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزی و پشێویه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ڕۆژی دووشه‌مه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تر له شاری که‌رکوک ڕویدا‌و زیانی گیانی و ماڵیشی هه‌بووه
کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق چ جۆره کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی عێراقه‌وه ؟ یان کاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه چۆن ده‌بێت؟
بڕیاره لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، کۆبونه‌وه‌یه‌ک ساز بده‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنێکی هاوبه‌شانه بۆ ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه.
یه‌که سه‌ربازیه‌کانی به‌ریتانیا به فه‌رمی کۆتای‌یان به هه‌موو ئه‌رکه له‌شکریه‌کانی خۆیان هێنا له باشوری عێراقدا، که ئه‌و ژماره سه‌ربازانه‌ی مابوونه‌وه ئه‌رکی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه ئاسایشیه‌کانیان له ئه‌ستۆ بووه له پارێزگای به‌سره.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا شاعیر ڕه‌هه‌ند عه‌لی باس له جیهانیه خنجیلانه شیعریه‌که‌ی خۆی ده‌کات.
تا ئێستا نه لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و نه لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنیش دیالۆگ و گفت و گۆیان ڕه‌ت نه‌کردۆته‌وه و هه‌میشه‌ش جه‌خت ده‌کرێته‌وه له گرنگی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یران و پشێویه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی گرتۆته‌وه.
زیاتر نیشـان بده