له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا وه‌ک ده‌گوترێت ده‌شێت ژماره‌ی نوێنه‌ره‌کانی پارتی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا له باشوری ڕۆژهه‌لاتی تورکیادا که‌متر بێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشودا.
هێمن میرانی، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت له ئێستادا کورده‌کانی تورکیا به گومانه‌وه له ڕاگه‌یاندنه‌کانی گه‌وره ئه‌ندامانی پارتی داد و گه‌شه پێدان ده‌ڕوانن ، چونکه تا ئێستا نه‌خشه ڕێگایه‌کیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا ڕانه‌گه‌یاندووه.
به‌ڕێز میرانی له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که به‌شداری کردنی کورده‌کانی تورکیا زۆر گرنگه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته له ناو په‌رله‌ماندا نوێنه‌رایه‌تیه‌کی زیاتری کورده‌کان هه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:00 خوله‌که.