وابڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به‌ڕێوه بچێت، وه‌ک ده‌گوترێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمه‌که.
ئه‌م قه‌یرانه له پاش خۆپیشاندانه‌کانی 17ی دووی هه‌رێمه‌که‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که تیایدا داوای چاکسازی سیاسی و ئابوری و ڕه‌وشی به‌ڕێوه‌بردن ده‌کرا له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
پێشتر کۆبونه‌وه‌ی تر کراوه، به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌مه‌ی ئه‌مجاره‌یان گرنگه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی خاڵ دانانه له‌سه‌ر پیته‌کان و داڕشتنی به‌رنامه‌ی نوێیه بۆ باشتر کردنی ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که.
به‌ڵام له هه‌مان ده‌میشدا که‌م نین ئه‌وانه‌ی له‌وبڕوایه‌دان ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش وه‌ک ئه‌وانی تر هیچی لێ ده‌سته‌به‌ر ناکرێت.
له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر ئازاد موحه‌مه‌د سه‌عید، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین
ڕێبین ڕه‌سوڵ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 16:21 خوله‌که.