کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق چ جۆره کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی عێراقه‌وه ؟ یان کاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه چۆن ده‌بێت؟
فرزه‌ند شێرکۆ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه له‌شکری ئه‌مریکا ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی خۆی له عێراقدا بکشێنێته‌وه له‌و دوا واده‌یه‌ی له ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه ئاسایشیه‌که‌ی نێوان به‌غدا و واشنتۆن مۆرکراوه ، وه ده‌شڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دایه به‌لانی که‌م 20 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی له وڵاته‌که‌دا ده‌مێننه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پشتیوانی بۆ ئه‌م بۆچونه‌ی چییه؟ نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه فرزه‌ند شێرکۆ ده‌ڵێت مێژووی ئه‌مریکا هه‌م له ئه‌ڵمانیا و هه‌م له کۆریای باشوریش ئه‌و ڕاستیه‌مان پێده‌ڵێت و بێ له‌وه‌ش وه‌ک شیکردنه‌وه بارودۆخی سیاسی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست وا ده‌خوازێت پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا هه‌بێت له ناوچه‌که‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:14 خوله‌که.