ڕۆژی دووشه‌مه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تر له شاری که‌رکوک ڕویدا‌و زیانی گیانی و ماڵیشی هه‌بووه.
سه‌رۆکی پۆلیسی که‌رکوک ده‌ڵێت تێرۆریستانی هه‌موو گرووپه‌کان وه‌ک ئه‌لقاعیده ، ئه‌نسار ولئیسلام و ئه‌نسار ئه‌لسوننه ، نه‌قشبه‌ندیه‌کان و کۆنه به‌عسیه‌کانیش یه‌کیان گرتۆته‌وه و پێکڕا نه‌خشه‌ڕێژی ئه‌م جۆره هێرشه تێرۆرکایانه ده‌که‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ جه‌مال تاهیر ، له لێدوانێکدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که باری ئاسایشی عێراق به گشتی و ڕه‌وشی پارێزگای که‌رکوکیش وا ده‌خوازێت که پێویسته پێداچونه‌وه‌یه‌ک به مه‌سه‌له‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بکرێته‌وه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ جه‌مال تاهیر سه‌رۆکی پۆلیسی که‌رکوکدا کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:48 خوله‌که.