وابڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆنیش له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان له شاهری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێم کۆببنه‌وه، بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمه‌که.
ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت که‌ش و هه‌واکه له ئێستادا ئارام بۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا پێویست به زه‌مینه‌سازی چاکتر هه‌یه و ئه‌و زه‌مینه سازیه‌ش به پله‌ی یه‌که‌م به هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که ده‌کرێت.
عه‌لی باپیر ، ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت له ئێستادا جۆریک له متمانه په‌یدا بووه له نێوان ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا و ئه‌گه‌ر ئه‌و متمانه‌یه‌ش نه‌بوایه ئه‌وا که‌س بڕوای به دانیشتن و کۆبونه‌وه نه‌ده‌بوو.
به‌ڕێز باپیر ، له لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باسیش له‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی شه‌ممه به‌ره‌نجامی نه‌بوو ، ئه‌وا هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێته قه‌یرانێکی قوڵه‌وه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر، ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:23 خوله‌که.