مه‌حمود موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆنیش نه‌گه‌یشتنه به‌ره‌نجامێکی گونجاو یان ئه‌گه‌ر کۆبونه‌وه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خت باشترین چاره‌سه‌ره.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی که له میدیاکاندا ئاماژه‌ی پێکراوه که ڕێگه له کۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی ، جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان گیرا له‌وه‌ی بچێته ناو شاری هه‌ولێره‌وه و دواتر له‌لایه‌ن گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی پارتی دیموکراته‌وه کێشه‌که چاره‌سه‌ر کراوه، به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌ڵێت ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له یه نییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:49 خوله‌که.