بڕیاره لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، کۆبونه‌وه‌یه‌ک ساز بده‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنێکی هاوبه‌شانه بۆ ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌م زووانه یان له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌کرێت.
له میانه‌ی ووتوێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز پیره ده‌شڵێت یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کیه‌کان له ناو هه‌رێمه‌که‌دا بێ متمانه‌ییه و ده‌شڵێت به پێویستی ده‌زانێت حکومه‌تی هه‌رێم کار بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه بکات له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:56 خوله‌که.