هه‌روادێ و کێشه‌کانی نێوان لیستی ئه‌لعێراقیه و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له عێراق قوڵتر ده‌بێته‌وه و زمانی ئاخاوتنه‌کانی ئه‌ندامانیشیان زیاتر زبر ده‌بێت.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت به‌پێی ده‌ستوری عێراق دوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن هه‌یه ، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌ی ستراتیژیه‌تی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنی نییه و له ده‌ستوریشدا باس نه‌کراوه و کێشه‌که‌ش له‌وه‌دایه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر بایه‌زید ده‌ڵێت بۆیه لایه‌نه شیعه‌کانیش ناچنه ژێر باری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه چونکه هێشتاش ترس و نیگه‌رانیان هه‌یه له‌وه‌ی جارێکی تریش سوننه‌کان ده‌سه‌ڵات له عێراقدا له‌ده‌ست بگرن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:08 خوله‌که.