یه‌که سه‌ربازیه‌کانی به‌ریتانیا به فه‌رمی کۆتای‌یان به هه‌موو ئه‌رکه له‌شکریه‌کانی خۆیان هێنا له باشوری عێراقدا، که ئه‌و ژماره سه‌ربازانه‌ی مابوونه‌وه ئه‌رکی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه ئاسایشیه‌کانیان له ئه‌ستۆ بووه له پارێزگای به‌سره.
حه‌مید عادل یه‌زدین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت پێویسته ڕه‌وشی سیاسی عێراق و ئاڵۆزیه ئاسایشیه‌کانیش به هێند وه‌ربگیرێن له ده‌می هه‌ر بڕیارێک بۆ کشانه‌وه و به‌تایبه‌تیش کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا.
به‌ڕێز یه‌زدین ده‌شڵێت پێویسته په‌رله‌مانی عێراق پرسیار له سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که بکات ، ئایا له‌شکری عێراق ده‌توانێت داکۆکی له خاکی عێراق بکات و سه‌روه‌ری وڵاته‌که بپارێزێت؟
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ حه‌مید عادل یه‌زدین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:26 خوله‌که.