تا ئێستا نه لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و نه لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنیش دیالۆگ و گفت و گۆیان ڕه‌ت نه‌کردۆته‌وه و هه‌میشه‌ش جه‌خت ده‌کرێته‌وه له گرنگی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یران و پشێویه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی گرتۆته‌وه.
هه‌موو داوای دیالۆگ ده‌که‌ن، به‌ڵام تا ئاماده‌کردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه، ئه‌و دیالۆگه یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌یه نه‌کراوه.
له ئێستادا هه‌وڵێکی تر هاتۆته ئاراوه ، سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که داوای کۆبونه‌وه‌و دیالۆگی کردۆته‌وه و ئه‌مجاره‌یان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن ئاماده‌ن، ئه‌مه‌ش یانی زه‌مینه سازیه‌کی نوێ له ئارادایه بۆ ئه‌و دیالۆگه.
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان، به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره پشێوی و قه‌یرانه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ک نییه.
بۆ ئه‌م کۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌ی (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، پارتی دیموکراتی کوردستان ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) پێده‌چێت هیچ مه‌رجێک بۆ به‌شداریکردن له خۆ نه‌گرێت.
عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان: پارتی و یه‌کێتیش پڕۆژه‌ی چاکسازی خۆیان هه‌یه و تیایدا ئه‌رک و وابه‌سته‌یی پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: هیوادارم ده‌رفه‌تێکت باش بۆ دیالۆگ هه‌بێت و ناشکرێت هه‌ر له ئێستاوه پێشبینی بکرێت.
که‌م نین ئه‌وانه‌ی خواستێکی ڕژد به‌دی ناکه‌ن له نێوان پێکهاته‌کانی بواری سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا بۆ چاره‌سه‌رکردن.
عه‌لی که‌ریم ، سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: کێشه‌کان له هه‌رێمه‌که له‌وه گه‌وره‌ترن که بگوترێت به کۆبونه‌وه‌یه‌کی پێنج قۆڵی چاره‌سه‌ر بکرێن و چاره‌سه‌رکردن زه‌مینه سازی ده‌وێت.
ڕۆژنامه‌وان کاوه موحه‌مه‌د: ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی له هه‌رێمی کوردستان هاتۆته ئاراوه له به‌ره‌نجامی په‌یوه‌ندی نا ته‌ندروستی نێوان ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه.
دکتۆر سه‌ردار قادر، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی: ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه دوا ده‌رفه‌ت نییه له‌به‌رده‌م چاکسازیدا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
زۆرێک له چاودێران هیوادارن ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه و دیالۆگه‌کانیش له هه‌رێمه‌که‌دا کێشه‌کان ته‌نها له خانه‌ی ململانێی سیاسی‌دا بهێڵێته‌وه و سندوقه‌کانی ده‌نگدان ببنه سه‌نگی مه‌حه‌ک بۆ بڕیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:27 خوله‌که.