شیانه‌کانی کۆبونه‌وه چاوه‌ڕوان کراوه‌که‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزی و پشێویه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
دکتۆر کامه‌ران به‌رواری ، مامۆستای زانکۆی دهۆک ده‌ڵێت هه‌موو جۆره دیالۆگێک باشه و سوودی خۆی هه‌یه ، هه‌رچه‌نده ده‌بوایه زووتر و هه‌ر له مانگی دوودا ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کرابا.
دکتۆر به‌رواری له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان پێویست به خواست باشی هه‌یه و هه‌روه‌هاش ده‌ڵێت چونکه ئه‌م کێشانه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژوویی خۆیان هه‌یه بۆیه پێویست به لایه‌نی سێهه‌م ده‌کات به‌شداری ئه‌و کۆبونه‌وانه بێت ، جا ئه‌و لایه‌نه‌ی سێهه‌م بریتی ده‌بێت له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سیڤیل یان ڕۆشنبیران و ڕوناکبیران گرنگ نییه، به‌ڵکو گرنگ ڕۆڵ بینینه له‌و نێوه‌نده‌دا.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:00 خوله‌که.