زۆرن ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌نوسن ، و وه‌لێ که‌من ئه‌وانه‌ی به‌شوێن داهێنان و تایبه‌تمه‌ندێتیدا ده‌گه‌ڕین له شیعردا. شیعر به‌شێکی گرنگه له ڕۆشنبیری و ئه‌و زه‌مینه هزریانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێت.
زۆرن ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌نوسن ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه زۆر که‌من ئه‌وانه‌ی جوان ده‌نوسن.
زۆرن ئه‌وانه‌ی ڕوخساری سپی په‌ڕه‌کان ڕه‌ش ده‌که‌نه‌وه ، به‌ڵام که‌من ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و په‌ڕانه دروست ده‌که‌ن که شیعریان له‌سه‌ر ده‌نوسرێت.
هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شیعره‌کانی ( ڕه‌هه‌ند عه‌لی)م خوێندۆته‌وه هه‌ست ده‌که‌م ، شیعر له‌لای عه‌شقێکه و پیرۆز ڕایگرتووه، خاچێکه ، به سه‌رسامی لێی ده‌ڕوانێت ، هه‌ستم به‌وه نه‌کردووه قه‌ده‌رێک چاره‌نوسی ئه‌م لاوه بزێوه‌ی به‌ستبێته‌وه به شیعره‌وه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ک پێداویستیه‌ک لێی ده‌ڕوانێت بۆ پێکه‌وه به‌ستنی ئاسمان و ده‌ریا ، ترۆپکی دره‌خت و هه‌ناسه ، کوێره‌وه‌ری و به‌خته‌وه‌ری.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت .