وا بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌چێت دیسانه‌وه که‌سایه‌تی ئاینی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق شاڵاوێکی نوێیان دژی یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌ستپێکردووه و داواش له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن ئه‌و به‌رنوسه واژۆ نه‌کات.
هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌چێت کاره توندوتیژیه‌کان له عێراق که‌متر بووبوونه‌وه به به‌روارد له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به‌ڵام له‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشودا زیادبوونێکی به‌رچاو هه‌یه له هێرشه‌کان و توندوتیژیه‌کاندا.
له سوریا ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که به‌رده‌وامن له سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی دیموکراسی هاوکاتی ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت په‌یمانی ڕیفۆرم کردنی سیسته‌می سیاسی و چاکسازی ئابوری ده‌ده‌ن.
ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌کدا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بووه مایه‌ی هه‌ژانی عێراق و په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ش ده‌ڵێت که‌م و کوڕی له ده‌زگا ئاسایشیه‌کاندا هه‌ن.
له په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ به‌رنوسی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سیاسه‌ته ستراتیژیه‌کان کراوه و وه‌ک ده‌گوترێت له گفت و گۆکاندا ناکۆکی زۆر هه‌بوون له نێوان ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیه‌دا.
ڕووداوه‌کانی سوریا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی هه‌بووه به‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه له سوریادا و بۆته بابه‌تێکی سه‌ره‌کی ناڕه‌زایی ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریادا ڕێکه‌وتووه تا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له شاری لازقیه‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست بکاته‌وه.
هه‌روادێ و کێشه‌ی سیاسی له هه‌ندێ ناوچه‌ی پارێزگای دیاله ئاڵۆز ده‌بێت و دانیشتوانی کورد له ناوچه‌کانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه گلهوگازهنده و ناڕه‌زاییه‌کی زۆریان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و تاوان و ڕه‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت له‌و ناوچانه‌دا، که به ناوچه جێناکۆکه‌کان ناسراون.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی سوریادا، باسیش له گرنگی ڕۆڵی وڵاتانی ناوچه‌که‌ش ده‌کرێت له ڕووداوه‌کانی سوریادا
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا به‌شی دووه‌م و کۆتایی گفت گۆمان له‌گه‌ڵ گه‌وره شاعیری کورد شێرکۆ بێکه‌سدا پێشکه‌ش ده‌کرێت.
له سه‌رو به‌ندی گێرمه‌وکێشه‌کان و مشت ومڕی سیاسی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقدا بۆ پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای عێراق فراکسیۆنی هاوبه‌ندیه کوردستانیه‌کان نۆزده خاڵیان خسته به‌رده‌م هه‌ر یه‌ک له لایه‌نه‌کانی ئه‌لعێراقیه و هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی وه‌ک مه‌رج بۆ به‌شداریکردن له‌و حکومه‌ته‌ی پێکده‌هێنرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا رۆژی سێشه‌ممه گه‌یشته سوریا تا په‌یامی وڵاته‌که‌ی بگه‌یه‌نێته حکومه‌تی سوریا که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا پێشتر گوتبووی په‌یامێکی توند ده‌بێت.
عه‌بدوڵا ده‌مرباش شاره‌وانی ناوچه‌ی سور له دیاربه‌کر نه‌خۆشیه‌کی ده‌گمه‌نی خوێنی هه‌یه ، ڕێی چونه ده‌ره‌وه‌ی له تورکیا لێگیراوه و پزیشکه‌کانیشی ده‌ڵێن چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که‌ی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه دانیشتنێکی نائاسایی کرد بۆ تاووتوێکردنی تۆپبارانکردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی له‌سه‌ر تۆپبارانه‌کان دواخرا بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه.
به‌رپرسی ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسی کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌رێمی کوردستاندا کۆبۆته‌وه و باس له مه‌سه‌له‌ی تۆپبارانکردنه‌کانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێم کراوه له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به بڕیارێک ڕه‌عد شه‌لال وه‌زیری ئه‌لکتریکی له پۆسته‌که‌ی لادا و حوسێن شه‌هرستانی یاریده‌ده‌ری مالیکی بۆ کاروباری وزه له جێی داده‌نرێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی که‌سێکی تر بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به سه‌رکوتکردنه‌کانی گه‌لی سوریا هێشتاش گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی سوریا په‌یمانی ڕیفۆرم کردن ده‌ده‌ن و ده‌خوازن له‌و ڕێیه‌وه ئه‌و نائارامیه سیاسی و ئاسایشیه‌ی سوریای گرتۆته‌وه هێور بکه‌نه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه زۆرێک له ده‌زگاکانی هه‌واڵ و میدیاش له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌واڵێکیان بڵاو کرده‌وه که گوایه حکومه‌تی به‌ریتانی پشتیوانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌کات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش که‌وتۆته کۆکردنه‌وه‌ی واژۆی پشتیوانی کردن.
ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگدان له ناو په‌رله‌ماندا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگا مۆر ناکات بۆ له‌سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ک تاوانباری ڕژێمه‌که‌ی پێشوو.
له‌م دیمانه‌یه‌دا هاوکارمان به‌ڵین ساڵح بێ له هه‌ندێک پرسیاری تر سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی شیعری شێرکۆ بێکه‌س پرسیاریشی له‌سه‌ر دوا به‌رهه‌می لێکردوه که بریتیه له شیعرێکی تری واڵای به ناونیشانی ( ئێستا کچێک نیشتیمانمه) .
زیاتر نیشـان بده