ڕۆژی شه‌ممه زۆرێک له ده‌زگاکانی هه‌واڵ و میدیاش له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌واڵێکیان بڵاو کرده‌وه که گوایه حکومه‌تی به‌ریتانی پشتیوانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌کات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش که‌وتۆته کۆکردنه‌وه‌ی واژۆی پشتیوانی کردن.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح ده‌ڵێت به‌هیچ جۆرێک ئه‌وه هه‌وڵی حکومه‌تی به‌ریتانی نییه به‌ڵکو هه‌وڵێکی تاکه که‌سیه و ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ماڵپه‌ڕێکی هه‌یه هه‌موو که‌سێکی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی ده‌توانن وه‌ک داواکاری یان یاداشتێکی تیادا بڵاو بکه‌نه‌وه و خه‌ڵکی به‌ریتانی واژۆی بکه‌ن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵین ساڵح ، دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح ، سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی کوردش میدیا ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و داواکاریه سه‌د هه‌زار واژۆی پشتیوانی بۆ کۆکرایه‌وه ئه‌وا ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌ک له په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا گفت و گۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:57 خوله‌که.