له سوریا ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که به‌رده‌وامن له سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی دیموکراسی هاوکاتی ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت په‌یمانی ڕیفۆرم کردنی سیسته‌می سیاسی و چاکسازی ئابوری ده‌ده‌ن.
ریبال ئه‌لئه‌سه‌د ، سه‌رۆکی ڕێکخراوی دیموکراسی و ئازادی بۆ سوریا بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت له وڵاته‌که‌یدا پێویست به هه‌نگاو نانێکی ڕاسته‌قینه هه‌یه بۆ چاکسازیه‌کان و تا ئێستا هیچ شتێک نه‌بینراوه له‌و په‌یمانانه‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د داونی، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها توند و تیژی و کوشتن و خوێنڕشتن له سوریادا ده‌بینرێن.
ریبال ئه‌لئه‌سه‌د که ئامۆزای سه‌رۆکی سوریایه ده‌شڵێت هاندان و وروژاندن له لایه‌ن هه‌ندێک وڵاته‌وه ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نابێت و هیچ جۆره سودێکی نییه بێجگه له زیادکردنی ئاستی توندوتیژی و دانی بیانوی زیاتر به ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ به‌رده‌وامیدان به توندوتیژیه‌کان و هێنده‌ی تر وێرانکردنی سوریا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ریبال ئه‌لئه‌سه‌ددا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:00 خوله‌که.