ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌کدا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بووه مایه‌ی هه‌ژانی عێراق و په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ش ده‌ڵێت که‌م و کوڕی له ده‌زگا ئاسایشیه‌کاندا هه‌ن.
جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت نکوڵی ناکات که که‌م و کوڕی هه‌یه له بواری ئاسایشیدا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و که‌م و کوڕیانه هه‌ر ته‌نها له‌ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا نییه.
حوسه‌ین عه‌لی که‌مال ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و که‌م و کوڕیانه‌ی که هه‌ن وه‌ک له کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌تی ئاسایشیدا جه‌ختی لێکراوه‌ته‌وه هۆکارن بۆ پێویستی مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا به‌مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتر به هێزی ئاسایشی وڵاته‌که.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز عه‌لی که‌مال ده‌شڵێت هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراقی تواناییه‌کی باشیان له دوو ساڵی ڕابردوودا نیشانداوه بۆ لێدانی ئه‌لقاعیده له‌و ناوچانه‌ی لێی‌بوون، به‌ڵام کارکردن بۆ ڕیگه گرتن له هێرشبه‌ره خۆکوژه‌کان هه‌روا سانا نییه.
جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌شڵێت چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق هه‌نگاوێکی گرنگه له پرۆسه‌ی بنه‌بڕ کردنی ئه‌لقاعیده‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:48 خوله‌که.