له سه‌رو به‌ندی گێرمه‌وکێشه‌کان و مشت ومڕی سیاسی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقدا بۆ پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای عێراق فراکسیۆنی هاوبه‌ندیه کوردستانیه‌کان نۆزده خاڵیان خسته به‌رده‌م هه‌ر یه‌ک له لایه‌نه‌کانی ئه‌لعێراقیه و هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی وه‌ک مه‌رج بۆ به‌شداریکردن له‌و حکومه‌ته‌ی پێکده‌هێنرێت.
هه‌ر له‌و سه‌روه‌خته‌دا جه‌خت له‌وه ده‌کرایه‌وه هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی به زۆربه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی کورد قایل بووه که هه‌ره سه‌ره‌کیترینیان جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق بووه له ماوه‌ی دوو ساڵدا.
نزیکه‌ی نۆ مانگه ئه‌م حکومه‌ته‌ی عێراق پێکهاتووه و پرسیارێکی زۆریش ده‌کرێت چه‌ندێک له‌م داوایانه‌ی کورده‌کان جێبه‌جێبوون و چه‌ندیشیان ماون به‌جێبگه‌یه‌نرێن و ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و وادانه‌دا که دانراون ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێنه‌کران، ئایا کورده‌کان له حکومه‌تی عێراق ده‌کشێنه‌وه ، وه‌ک له یه‌کێ له خاڵه‌کاندا باسکراوه کشانه‌وه‌ی کورده‌کان به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت بێت.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر زه‌ینه‌ڵ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان: هه‌ندێک له‌و داوایانه‌ی کورد جێبه‌جێکراون و هه‌ندێکی تریشی له جێبه‌جێکردندان.
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان: به‌رچاو ڕوونی له ئارادا نییه بۆم که نوری ئه‌لمالیکی ئه‌و داوایانه‌ی کوردیشی مۆرکردبێت.
به‌کر حه‌مه‌سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی: خاوی هه‌نگاوه‌کان هۆکاری دروستبوونی نیگه‌رانیه‌کانن به‌رامبه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌و 19 داوایه‌ی کورد.
شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی داواکانی کورد ده‌که‌وێته سه‌ر ئاستی سوربوونی لایه‌نی کوردی.
ئه‌رکان ئه‌رشه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه: ئێستا خاڵی تر له ئارادان گرنگترن له‌وانه‌ی له ڕێکه‌وتنی هه‌ولێردا باسکراون.
ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا: زۆر شتی تر هه‌ن له عێراقدا دواکه‌وتوون و هه‌ر داواکانی کورد نین به ته‌نیا و ململانێکانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق هۆکارن بۆ دواکه‌وتنی جێبه‌جێکردنی داواکانی کورد.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:13 خوله‌که.