ڕووداوه‌کانی سوریا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی هه‌بووه به‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه له سوریادا و بۆته بابه‌تێکی سه‌ره‌کی ناڕه‌زایی ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن.
به‌هیه ماردینی ئه‌ندامی باڵا له کۆمیته‌ی عه‌ره‌بی بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین بنکه له قاهیره ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سوریادا ده‌بینرێن بریتین له کوشتن و بڕین، برسی کردنی گه‌لی سوریا و بێده‌رامه‌تکردنی گه‌لی سوریا و ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌ر پره‌نسیپێکی مافه‌کانی مرۆڤ بێت پێشێلی ده‌کات.
خانم ماردینی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی تا ئێستا له‌وتای له شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه سه‌رهه‌ڵدان له سوریا ده‌ستیپێکردووه 2500 که‌س کوژراون ، بێ له‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زیاتری خه‌ڵکیش بریندار و بێسه‌روشوێن کراون.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئۆپزسیۆنی سوریا ، به‌هیه ماردینی که بۆخۆی که خه‌ڵکی سوریایه ده‌ڵێت له ناو ئۆپزسیۆندا هه‌ڵه و که‌م و کوڕی هه‌ن و تا ئێستا وه‌ک پێویست نه‌یتوانیوه ڕیزه‌کانی خۆی یه‌کخات و ده‌شڵێت پێویسته ئۆپزسیۆنی سوریا وه‌خۆ بکه‌وێت و به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ سوریای داهاتوودا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:39 خوله‌که.