په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه دانیشتنێکی نائاسایی کرد بۆ تاووتوێکردنی تۆپبارانکردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی له‌سه‌ر تۆپبارانه‌کان دواخرا بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه.
عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت هۆکاری دواخستنی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی په‌رله‌مان له‌سه‌ر تۆپبارانه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری پێشنیاز و ڕاو بۆچونه‌کانی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر تۆپبارانه‌کان و هه‌بوونی پێویستی به کاتی زیاتر بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی هه‌ر هه‌موویان و داڕشتنی ڕاگه‌یاندنی کۆتایی.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕیز عوسمان ده‌شڵێت له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ست به هاوڕایی ده‌کرا له نێوان په‌رله‌مانتاراندا به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ وه‌ستاندنی تۆپبارانه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 3:11 خوله‌که.