دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به بڕیارێک ڕه‌عد شه‌لال وه‌زیری ئه‌لکتریکی له پۆسته‌که‌ی لادا و حوسێن شه‌هرستانی یاریده‌ده‌ری مالیکی بۆ کاروباری وزه له جێی داده‌نرێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی که‌سێکی تر بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
ڕه‌عد شه‌لال ، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاویه و هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و لیسته‌شه‌وه بۆ پۆستی وه‌زیری ئه‌لکتریک کاندید کرابوو.
دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه لابردنی به‌ڕێز شه‌لال په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ململانێی سیاسی ناو وڵاته‌که‌وه ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به که‌مته‌رخه‌میه‌کانی وه‌زیری ئه‌لکتریکه‌وه هه‌یه له دابینکردنی بڕی پێویستی وزه‌ی ئه‌لکتریکی بۆ خه‌ڵک.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سیروان ده‌شڵێت له عێراقدا راستیه‌ک هه‌یه، لیستی عێراقیه و لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی هه‌رگیز ته‌با نه‌بوون و که یه‌کێکیان ده‌ڵێت سیر ئه‌وی تریان ده‌ڵێت پیاز هه‌ر بۆیه ده‌بینرێت که وه‌زیرێک له پۆسته‌که‌ی لاده‌درێت له‌سه‌ر هه‌ر شتێک بێت لایه‌نه‌که‌ی ده‌که‌وێته داکۆکیکردن لێی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:37 خوله‌که.