وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا رۆژی سێشه‌ممه گه‌یشته سوریا تا په‌یامی وڵاته‌که‌ی بگه‌یه‌نێته حکومه‌تی سوریا که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا پێشتر گوتبووی په‌یامێکی توند ده‌بێت.
به‌پێی میدیای تورکیا ده‌شێت ئه‌و په‌یامه مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ هه‌ڵبژاردنێکی ڕه‌واو ئازاد و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و هه‌روه‌هاش ده‌ستبه‌جێ ده‌ستکردن به ڕیفۆرمی سیاسی له خۆگرتبێت.
به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ ، حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که وه‌ڵامێکی توندی هاوشێوه‌ی ده‌بێت بۆ په‌یامه‌که‌ی تورکیا.
به‌ڵام ئایا ئه‌مه وه‌ڵامی ڕاسته‌قینه‌ی سوریایه که هه‌روادێ و ڕووبه‌ڕووی ته‌ریکبوون و له‌په‌راوێزنانی زیاتر ده‌بێته‌وه.
دکتۆر حه‌سه‌ن ئه‌بو تاڵب ، ڕاوێژکاری سیاسی کاروباری په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له نێوه‌ندی ئه‌لئه‌هرام له میسر ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی سوریا ده‌که‌وێته سه‌ر ناوه‌ڕۆکی په‌یامه‌که و ئایا ئه‌و په‌یامه‌ی تورکیا پشتیوانی وڵاتانی ناوچه‌که‌ی له‌گه‌ڵه یان هه‌ر په‌یامێکی تورکیایه به‌ته‌نیا؟.
دکتۆر ئه‌بو تاڵب ده‌شڵێت سوریا گرنگترین دراوسێی تورکیایه له ڕووی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیاوه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌کرێت بگوترێت تورکیا له هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیدایه شانبه‌شانی به‌رژه‌وه‌ندی تری گشتی.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر حه‌سه‌ن ئه‌بوتاڵب ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:44 خوله‌که.