له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به سه‌رکوتکردنه‌کانی گه‌لی سوریا هێشتاش گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی سوریا په‌یمانی ڕیفۆرم کردن ده‌ده‌ن و ده‌خوازن له‌و ڕێیه‌وه ئه‌و نائارامیه سیاسی و ئاسایشیه‌ی سوریای گرتۆته‌وه هێور بکه‌نه‌وه.
دکتۆر ڕه‌زوان زیاده ، به‌رێوبه‌ری نێوه‌ندی دیمه‌شق بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌رگیز ڕژد نییه له‌سه‌ر هیچ چاکسازیه‌ک که ده‌بینرێت ڕۆژانه خه‌ڵک ده‌کوژێت.
دکتۆر زیاده داوای هه‌ڵوێستێکی ده‌سبه‌جێیی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات تا گه‌لی سوریا له‌و قه‌یرانه ده‌رباز بکرێت که تێیکه‌وتووه و ده‌شڵێت گه‌لی سوریا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستێکی ئاشکرا و ڕاشکاوانه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب و ڕێکخراوی کۆنگره‌ی ئیسلامیه بۆ دژایه‌تیکردنی ئه‌و کوشتن و تۆقاندنانه‌ی ڕژێمی سوریا به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی وڵاته‌که ده‌یکات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕه‌زوان زیاده ، به‌رێوبه‌ری نێوه‌ندی دیمه‌شق بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی خوله‌که.