هه‌روادێ و کێشه‌ی سیاسی له هه‌ندێ ناوچه‌ی پارێزگای دیاله ئاڵۆز ده‌بێت و دانیشتوانی کورد له ناوچه‌کانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه گلهوگازهنده و ناڕه‌زاییه‌کی زۆریان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و تاوان و ڕه‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت له‌و ناوچانه‌دا، که به ناوچه جێناکۆکه‌کان ناسراون.
ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمیش خۆیان به به‌رپرس ده‌زانن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی کوردستانی له‌و ناوچانه‌ی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه.
دکتۆر کاوه مه‌حمود له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات شاڵاوێک له ئارادایه بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه جێناکۆکه‌کان و ده‌رکردنی که‌سایه‌تیه کورد و کوردستانیه‌کانیش له‌و ناوچانه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:07 خوله‌که.