وا بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌چێت دیسانه‌وه که‌سا‌یه‌تی ئاینی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق شاڵاوێکی نوێیان دژی یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌ستپێکردووه و داواش له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن ئه‌و به‌رنوسه واژۆ نه‌کات.
پێشتر ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرک ڕاپۆرتێکی دوورودرێژی له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بڵاوکرده‌وه که ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، توندوتیژیه به‌رامبه‌ر مێینه و ئیدانه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ی تیادا کرابوو.
له یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی‌دا ژماره‌یه‌ک بڕگه هه‌ن خه‌ته‌نه‌کردنی کچان و ژنان قه‌ده‌غه ده‌کات.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له پاش په‌سه‌ندکردنی به‌رنوسی ئه‌م یاسایه له په‌رله‌مانی هه‌رێمدا، ستایشی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی کرد و داوای ئه‌وه‌شی کردووه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌که ستراتیژیه‌تێکی درێژخایه‌نیان هه‌بێت بۆ بنه‌بڕکردنی دیارده‌کانی توندوتیژی خێزانی.
هاوکات له هه‌ندێک له مزگه‌وته‌کانی هه‌رێمه‌که‌وه ووتاره‌کانی ڕۆژی هه‌ینی ته‌رخانکراوه بۆ به‌گژدا چونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌ی په‌رله‌مان و داواکردن له سه‌رۆکی هه‌رێم تا ڕێ له جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایه بگرێت.
گه‌شه دارا حه‌فید، سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌رگری له مافه‌کانی خانمان له په‌رله‌مانی هه‌رێم: یاساکه به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژیه و له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلامدا ده‌گونجێت چونکه ئه‌م ئایینه بۆ دروستکردنی گیانی لێبورده‌ییه.
یه‌شار نه‌جمه‌دین نوره‌دین، جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی هه‌رێم: له‌و یاسایه‌دا پێچه‌وانه بوونه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا هه‌یه به‌ڵام زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان داوه‌تێ.
ڕووناک فه‌ره‌ج، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان: ده‌شێت له سه‌ره‌تادا یاساکه به ئاستێکی که‌م توندوتیژی خێزانی که‌م بکاته‌وه ، به‌ڵام کاریگه‌ریه به‌رچاوه‌که‌ی له مه‌ودای درێژخایه‌ندا ده‌رده‌که‌وێت.
عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی هه‌رێم: یاساکه له قۆناغی جێبه‌جێکردنیایه‌تی و زۆریش ئاساییه ئه‌گه‌ر یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستکاریکردن.
ده‌مێ ساڵه ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان له هه‌وڵدا بوون بۆ ده‌رچواندنی یاسایه‌کی له‌م شێوه‌یه به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی یان هه‌رهیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی له ناو خێزانه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا به‌رامبه‌ر خانمان و منداڵان ده‌کرێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:15 خوله‌که.