له په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ به‌رنوسی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سیاسه‌ته ستراتیژیه‌کان کراوه و وه‌ک ده‌گوترێت له گفت و گۆکاندا ناکۆکی زۆر هه‌بوون له نێوان ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیه‌دا.
شوان موحه‌مه‌د ده‌روێش، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌وبڕوایه‌دایه پێکهێنانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش یارمه‌تیده‌ر نابێت له کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سیاسی عێراق.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی ئه‌لعێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ناکۆکی هاتوون و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچ جۆره کۆک بوونێک به‌دی ناکرێت له دید و بۆچونه‌کانیاندا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ شوان موحه‌مه‌د ده‌روێش، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:41 خوله‌که.