سه‌رچاوه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا باسیان له کوژران و ده‌ستگیرکردنه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسیان کردووه له سوریادا.
سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا په‌یمان ده‌ده‌ن هیچ کارێکی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ناکه‌ن و به شێوه‌یه‌کی سیڤیلیانه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ڕکابه‌ره‌کانیاندا ده‌که‌ن.
کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی کوێت و عێراق هه‌روادێ و له زیاد بوندان و پاش مشت ومڕی نێوان عێراقیه‌کان و کوێتیه‌کان له‌سه‌ر دروستکردنی به‌نده‌ری موباره‌ک، دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی هێزێکی پاسه‌وانی ده‌ریایی کوه‌یتی هێرشده‌که‌نه سه‌ر دوازده ماسیگری عێراقی.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاگه‌یاندراوێکی ڕۆژی هه‌ینیدا ئاماژه ده‌کات به‌وه‌ی له مانگی حه‌وتی ڕابردووه‌وه تا ئێستا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌لانی که‌م ده‌که‌سی سیڤیل کوژراون له ئاکامی تۆپبارانه‌کانی ئێران و بۆردومانه‌کانی تورکیاوه، ئه‌مه بێ له بریندار و ناچارکردنی سه‌دان خه‌ڵکی تریش تا ماڵ و زێدی خۆیان جێبهێڵن.
جارێکی تریش هه‌وڵه‌کان له په‌رله‌مانی عێراقدا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه بۆ گۆڕانکاری کردن له ژماره‌یه‌ک له به‌نده‌کانی ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا.
هاوکاتی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی لیبیا دژی ڕژێمه‌که‌ی کۆلۆنێل موعه‌مه‌ر قه‌زافی ، زۆرێک له ڕێبه‌رانی پێشووی لیبیا ئاگاهیان ده‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ له وڵاته‌که‌دا.
وه‌ک هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ،مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چوار بڕیاری ده‌رکردووه.
حکومه‌تی ئێران نکوڵی ده‌کات له‌و قسه و باسانه‌ی ده‌ڵێن تاران ڕۆڵی هه‌یه له‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویانه‌ی له سوریادا ده‌کرێن دژی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی.
حکومه‌تی عێراق بڕیاری داوه زیانلێکه‌وتوان و قوربانیانی تۆپبارانه‌کانی ئێران و بۆردومانه‌کانی تورکیا قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 2 ملیار دیناری عێراقی ته‌رخان کردووه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌که.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا شاندێکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد به‌مه‌به‌ستی وه‌ک ده‌گوترێت تاووتوێکردنی بۆردومانکردنه‌کانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمه‌که و هه‌روه‌هاش باشتر کردنی په‌یوه‌ندیه دوو لایه‌نیه‌کانی نێوان هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی رابردوودا بنکه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕوناکبیری گه‌لاوێژ ده‌سته‌یه‌کی نوێی هه‌ڵبژارد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی ئه‌م بنکه‌یه له پاش کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی کرد و پاش تاووتوێکردنێکی دوورودرێژ ڕاگه‌یه‌ندراوێکی 11 خاڵی ده‌رکرد
له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و کۆنترۆڵکردنی زیاتری پایته‌ختی لیبیا له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که‌وه ، به‌ڵام هێشتا سه‌رۆکی لیبیا ئازاده و شوێنیشی دیار نییه.
سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا وان له ناو پایته‌ختی وڵاته‌که‌دا و تا ئێستاش موعه‌مه‌ر قه‌زافی دیار نییه له کوێیه و شه‌ڕی قورس له ده‌وروبه‌ری ئۆفیسه‌کانی باب ئه‌لعه‌زیزیه ڕویداوه.
لێکدانه‌وه زۆرن له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ بوردومانه‌کانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا و ئه‌و نائارامیه سیاسی و ئاسایشیه‌ی له ناوچه جێناکۆکه‌کاندا هاتونه‌ته ئاراوه.
وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه هه‌روادێ و سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا له شاری ته‌رابولسی پایته‌خت نزیک ده‌بنه‌وه له ده‌مێکدا ده‌مڕاستی حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت شتێکی ئه‌وتۆ ڕووینه‌داوه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌و پێشیلکاریانه‌ی له ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له لایه‌ن تورکیا و ئێرانه‌وه ده‌کرێن هێشتا حکومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستێکی وای وه‌رنه‌گرتووه که بکرێت به داکۆکی له سه‌روه‌ری وڵاته‌که لێی بڕوانرێت.
له‌گه‌ڵ تۆپبارانکردن و بۆردومانکردنیش له‌لایه‌ن ئێران و تورکیاوه بۆ ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، هه‌رێمه‌که له ناوچه جێناکۆکه‌کانیش ڕووبه‌ڕووی گرفت بۆته‌وه.
ڕێنوماییه‌كانی وه‌زراه‌تی رۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تایبه‌ت بهفریكوینسی و سپه‌یس و مۆڵه‌تی كه‌ناڵه‌كانی میدیا هه‌ر له گه‌ڵ بڵاوبونهویدا ڕه‌خنه‌و تێبینی به‌دوای خۆیدا هێنا له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وانه‌وه و هه‌ندێك به بچوککردنه‌وه‌ی سنوره‌کانی ئازادی ڕاگه‌یاندن ناودێریان کردووه.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی عێراق ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی ئاسایشی ده‌بێته‌وه، ڕۆژ به ڕۆژیش پێده‌چێت ئاڵۆزی سیاسی و ئاسایشی له‌و ناوچانه‌دا که به‌ندی 140ی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه زیاتر و زیاتر په‌ره بسه‌نێت.
زیاتر نیشـان بده