سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا په‌یمان ده‌ده‌ن هیچ کارێکی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ناکه‌ن و به شێوه‌یه‌کی سیڤیلیانه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ڕکابه‌ره‌کانیاندا ده‌که‌ن.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه له لیبیا جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا دادوه‌ری باری ئاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت و ئه‌نجومه‌نێکی نوێشی ڕاگه‌یاند بۆ سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ باری ئاسایشی ته‌رابولسی پایته‌خت و هه‌روه‌هاش چاره‌نوسی گیراوه‌کانیش.
هاوکات باڵیۆزی تورکیا بۆ لیبیای نوێ داوا ده‌کات ڕێبه‌ری پێشوی لیبیا واز بێنێت.
درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی ئیلیزابێث ئارۆت په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ته‌رابولس له‌و فایله ده‌نگیه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌په و ماوه‌که‌ی 3:32 خوله‌که.