دکتۆر فواد حسێن: بوونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ناوچه جێناکۆکه‌کاندا بۆ ئێستا باشترین چاره‌سه‌ره
له‌گه‌ڵ تۆپبارانکردن و بۆردومانکردنیش له‌لایه‌ن ئێران و تورکیاوه بۆ ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، هه‌رێمه‌که له ناوچه جێناکۆکه‌کانیش ڕووبه‌ڕووی گرفت بۆته‌وه.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت پێی وانییه ئه‌و ڕووداوانه هه‌مووی په‌یوه‌ندی به یه‌که‌وه هه‌یه وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر یه‌کێک له‌و ڕووداوانه ڕه‌هه‌ندی خۆی هه‌یه.
دکتۆر فواد حسێن ده‌شڵێت هه‌ر هێرشێک که کراونه‌ته سه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمه‌که ، پێویسته له ڕێی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن چونکه هێرشکردنه سه‌ر یه‌کتر له هه‌ر لایه‌که‌وه بێت چاره‌سه‌ر به دوای خۆیدا ناهێنێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به به‌کار هێنانی فشاری ئابوری بۆ سه‌ر تورکیا و ئێرانیش تا ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمه‌که ڕابگیرێت، دکتۆر فواد حسێن ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه کردنی ئابوری به چه‌ک وه‌ڵامێکی گونجاو بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:29 خوله‌که.