له هه‌فته‌ی ڕابردوودا شاندێکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد به‌مه‌به‌ستی وه‌ک ده‌گوترێت تاووتوێکردنی بۆردومانکردنه‌کانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمه‌که و هه‌روه‌هاش باشتر کردنی په‌یوه‌ندیه دوو لایه‌نیه‌کانی نێوان هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی.
نازم عومه‌ر، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران ده‌ڵێت باشتر کردن یان به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه دوولایه‌نیه‌کان پێویستی به پاراستنی سه‌قامگیری ئاسایشی سنوره‌کان هه‌یه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عومه‌ر ده‌شڵێت که باس له په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌کرێت نابێت یه‌ک لایه‌نه لێی بڕوانرێت.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران ده‌ڵێت ناکرێت بوونی په‌که‌که و پژاک له ناوچه سنوریه‌کان بشاردرێته‌وه و هه‌روه‌هاش ئه‌و ڕاستیه‌ش ناشاردرێته‌وه که تۆپبارانه‌کانی ئێران ناو سنوری هه‌رێمی کوردستانی عێراقی گرتۆته‌وه و زیانی گیانی و ماڵی داوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:35 خوله‌که.