لێکدانه‌وه زۆرن له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ بوردومانه‌کانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا و ئه‌و نائارامیه سیاسی و ئاسایشیه‌ی له ناوچه جێناکۆکه‌کاندا هاتونه‌ته ئاراوه.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ئاسۆ جه‌بار ده‌ڵێت بێگومان ئه‌و ڕووداوانه په‌یوه‌ندییان به یه‌که‌وه هه‌یه و پێشتریش ئێران و تورکیا و عێراق و ته‌نانه‌ت سوریاش ڕێکه‌وتنیان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ر کورد ده‌یانکرد.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئاسۆ جه‌بار ده‌شڵێت پێویسته چه‌ندێ بکرێت له ڕێی دیپلۆماسی و فشاری سیڤیلیه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی کوردستان بوونه‌ته‌وه بدرێت نه‌ک له ڕێی ڕاگه‌یاندنی توندوتیژ ئامێزی له‌شکرییه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:33 خوله‌که.