له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و کۆنترۆڵکردنی زیاتری پایته‌ختی لیبیا له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که‌وه ، به‌ڵام هێشتا سه‌رۆکی لیبیا ئازاده و شوێنیشی دیار نییه.
دکتۆر عه‌بدولعه‌لیم موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی نێوه‌ندی ئه‌هرام بۆ لێکۆڵینه‌وی ستراتیژی بنکه له قاهیره ده‌ڵێت هه‌واڵه‌کان له تهرابولسهوه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بن ، ناتوانن نکوڵی له ڕاستیه‌ک بکه‌ن که ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات سه‌ره‌تای کۆتایی هێنانی ڕژێمه‌که‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافیه.
به‌لای زۆرێک له چاودێرانی سیاسیه‌وه ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی قه‌زافی کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی وڵاتانی ناوچه‌که‌دا و به تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب گرتونیه‌ته‌وه.
دکتۆر عه‌بدولعه‌لیم که ڕاوێژکاری سیاسی ڕۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسریشه ده‌ڵێت که‌وتنی ڕژێمه‌که‌ی قه‌زافی ده‌بێته فشارێکی گه‌وره بۆسه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا و هیوایه‌ک ده‌داته خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی به تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌دا که به‌هاری عه‌ره‌ب گرتونیه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌بدولعه‌لیم موحه‌مه‌ددا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:30 خوله‌که.