هاوکاتی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی لیبیا دژی ڕژێمه‌که‌ی کۆلۆنێل موعه‌مه‌ر قه‌زافی ، زۆرێک له ڕێبه‌رانی پێشووی لیبیا ئاگاهیان ده‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ له وڵاته‌که‌دا.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له لیبیادا هاوڕاییه‌ک هه‌یه تا ئاینده‌ی وڵاته‌که باشتر بێت له ڕابردوو.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌کانی تیره و تیره‌گه‌رایی له لیبیادا ببێته فاکته‌رێک بۆ دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌گه‌ر هاتوو سامان و داهاتی وڵاته‌که که‌م بوایه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسیتی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:27 خوله‌که.