کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی کوێت و عێراق هه‌روادێ و له زیاد بوندان و پاش مشت ومڕی نێوان عێراقیه‌کان و کوێتیه‌کان له‌سه‌ر دروستکردنی به‌نده‌ری موباره‌ک، دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی هێزێکی پاسه‌وانی ده‌ریایی کوه‌یتی هێرشده‌که‌نه سه‌ر دوازده ماسیگری عێراقی.
جنان عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ئه‌و جۆره مه‌سه‌لانه کار ناکه‌نه سه‌ر په‌یوه‌ندیه دیپلۆماتیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌رگیز نابێت بیریش له دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژویه‌کی نه‌خوازراو بکرێته‌وه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان که نوێنه‌ری شاری به‌سره‌ی باشوری عێراقه ده‌شڵێت ده‌شێت ئه‌وه‌ی ڕوویداوه له‌لایه‌ن چه‌ن که‌سێکه‌وه بوبێت و سنوری ئاویی کوێتیان به‌زاندبێت و پۆلیسی کوێتیش کاردانه‌وه‌ی هه‌بووبێت.
هاوکات میدیای عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه کردوه ئه‌و 12 ماسی گره عێراقیه براون بۆ شوێنێکی نادیار.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ جنان عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:43 خوله‌که.