سه‌رچاوه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا باسیان له کوژران و ده‌ستگیرکردنه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسیان کردووه له سوریادا.
ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپزسیۆن سه‌دان به‌شداربووی پرسه‌کانیان نیشان داوه که ڕژابونه سه‌ر شه‌قامه‌کان له به‌لانی که‌م له چوار شاردا وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و کوشتاره‌ی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رامبه‌ر گه‌لی سوریا ده‌یکات.
هاوکاتی ئه‌م ڕووداوانه‌ی سوریا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دژی بڕیاره‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیی یه‌کێتی ئه‌وروپا وه‌ستایه‌وه که تایبه‌ته به ڕاگرتنی کڕینی نه‌وت له سوریا.
درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی ئێدوارد یه‌رینیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره ، له‌و فایله ده‌نگیه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌په و ماوه‌که‌ی 4:16 خوله‌که.