ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاگه‌یاندراوێکی ڕۆژی هه‌ینیدا ئاماژه ده‌کات به‌وه‌ی له مانگی حه‌وتی ڕابردووه‌وه تا ئێستا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌لانی که‌م ده‌که‌سی سیڤیل کوژراون له ئاکامی تۆپبارانه‌کانی ئێران و بۆردومانه‌کانی تورکیاوه، ئه‌مه بێ له بریندار و ناچارکردنی سه‌دان خه‌ڵکی تریش تا ماڵ و زێدی خۆیان جێبهێڵن.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیۆیۆرک ده‌ڵێت هه‌ندێک له هێرشه‌کان به‌بێ ڕه‌چاوکردنی پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی سیڤیلی ئه‌نجام دراون.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه
تۆپبارانه‌كانی ئێران
به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه مرۆییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕاپۆرتی میدیاكان، له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موزه‌وه ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای ئێران دژی چه‌كدارانی پژاك له‌و گوندانه‌ی نزیكن له سنوره‌كانی ئێرانه‌وه بووه‌ته هۆی ئاواره بوونی سه‌دان خێزان و كوژرانی لانی كه‌م سێ له‌و گوندنشینانه و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك. جووتیارانی ئه‌و گوندانه‌ی سه‌ر سنوور به هیومان ڕایتس وۆچیان ڕاگه‌یاند له سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه تۆپبارانه‌كانی ئێران زه‌ره‌رو زیان وێرانكاریه‌كی زۆری به ماڵه‌كانیان گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها بینیوویانه سه‌ربازانی ئێرانی سنووریان به‌زاندووه بۆ ناو خاكی عێراق و مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان كووشتوون. به‌پێی ووته‌كانیان هێرشه‌كانی ئه‌مجاره بۆسه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ماڵ و حاڵیان هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه كه هیومان ڕایتس وۆچ له ڕاپۆرتێكی مانگی ته‌موزی ساڵی 2010 تۆماریكردبوون.
له ماوه‌ی نێوان 26 ی ته‌موز تا 6ی ئاب، هیومان ڕایتس وۆچ سه‌ردانی ناوچه‌كانی چۆمان ، قهڵادزیه، قه‌سریه، سه‌نگه‌سه‌ر و ژاراوه‌ی كردوو چاوپێكه‌وتنی كردووه له‌گه‌ڵ زیاتر له 12 له‌و گوندنشینه ئاواره‌بووانه و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی هێشتا له گونده‌كانیاندا ماونه‌ته‌وه‌و له ژێر تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی ئێراندان. هه‌موو ئه‌و گوندنشینانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كرا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرووپه چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كانیاندا نه‌بوون و هیچ ئامانجێكی سه‌ربازیش له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كانیاندا نه‌بووه نه پێشتر‌و نه له كاتی تۆپبارانهكاندا. ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان ده‌كه‌ونه زنجیره چیاكانی قه‌ندیل، به‌درێژایی سنووره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی، ئه‌م ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندان.
له كامپی ئاواره‌كانی گۆجار له پارێزگای سلێمانی، فاتمه محمدی ته‌مه‌ن 70 ساڵ به هیومان ڕایتس وۆچی راگه‌یاند كه له كۆتایی مانگی ته‌موزه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان وێران بوو به‌هۆی تۆپه‌كانی ئێرانه‌وه خۆی و 11 له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له گوندی سونێ هه‌ڵهاتوون. گوندی سونێ به دووری 30 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری قه‌ڵادزێ. هه‌روه‌ها ووتی مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی گونده‌كه‌ش به‌هۆی تۆپبارانه‌كانه‌وه وێران بوون.
فاتمه محمه‌د ووتی، "زیاتر له شه‌ش ساڵه ئێران ناوچه‌كه‌مان تۆپباران ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ساڵ بێ شوومار بوو، نازانم بۆ ئێران گونده‌كه‌مان تۆپباران ده‌كات – هه‌رگیز هیچ چه‌كدارێكی پژاكمان نه‌بینیووه. هیچ چه‌كدارێكی پژاكم نه‌دیووه له گونده‌كه‌ماندا."
هێرشه‌كانی توركیا
له 18ی مانگی ئابدا، توركیا ده‌ستی كرد به هه‌ڵمه‌تی بۆمباران كردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، كه تۆمه‌تباری كردبوون به تێوه‌گلانیان له چه‌ند هێرشێكی خوێناوی پێش وه‌خت له ناوخۆی توركیادا. به‌رپرسانی عێراقی ڕایانگه‌یاند، له 21ی ئابدا، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ئوتۆمۆبێلێكیان كرده ئامانج كه چه‌ند هاووڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی تێدا بوو. به‌پێی ووته‌ی خزمانی نزیك له قوربانیه‌كان و به‌رپرسانی ناوخۆیی و ڕۆژنامه‌نووسان، له هێرشه‌كه‌دا حه‌وت له ئه‌ندامانی خێزانێك بوونه‌ته قوربانی. به‌ڵام توركیا نكۆڵی له‌وه ده‌كات كه فرۆكه جه‌نگیه‌كانیان به‌رپرسیاربووبن له‌و هێرشه.
ئه‌ندامانی خێزانه‌كه، كه له‌نێویاندا چوار منداڵ هه‌بوون، له‌ناو پیكابێكی سپی نیسان 2011 دا بوون به مه‌به‌ستی سه‌ردانی خزمانیان له گوندی بۆڵێ له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوون به‌ره‌و ناوچه‌ی ڕانیه. شه‌ماڵ حه‌سه‌ن كه له ڕۆژی هێرشه‌كه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕێزان و كچه‌كانی سۆلین ته‌مه‌ن 2 مانگ، سۆنیا 18 مانگ و هه‌روه‌ها دایك و باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵی تر گیانیان له‌ده‌ستداوه، له رۆژی 29ی ئابدا به خه‌مبارییه‌وه هیومان ڕایتس وۆچی راگه‌یاند، "هێرشه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێزبوو به جۆرێك كه لاشهكانیانمان نه‌ده‌ناسیه‌وه. داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م كه لێپرسینههوهی جدی له توركیا بكات له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه . چونكه ماڵ وێرانیان كردم."
چه‌ندین وێنه‌ی فۆتۆگرافی ڕووداوه‌كه و ووته‌كانی حه‌سه‌ن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن زۆرێك له میدیا كوردیه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه له وێنه‌كاندا لاشه‌ی سووتاو كه‌رت بووی منداڵ و گه‌وره‌كان له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه له نزیك سه‌یاره تێكشكاوهكهو ه كه‌وتبوون. هیومان ڕایتس وۆچ نه‌یتوانی سه‌ربه‌خۆ دروستی ئه‌و وێنانه پشت ڕاست بكاته‌وه. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و ده‌ورو به‌ره‌دا نه‌بوو كه ئاماژه به بوونی ئامانجی سه‌ربازی بكات.
سوپای توركیا ڕایگه‌یاند له 17ی ئابه‌وه، له ئه‌نجامی بۆمباران و هێرشه ئاسمانییه‌كانیدا زیاتر له 145 چه‌كداریان له باكوری عێراق كوشتووه كه گومان ده‌كرێت سه‌ر به په‌كه‌كه بن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان به‌رپرسیاربن له كوشتنی ئه‌و خێزانه و ده‌ڵێن كه له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ئاسه‌واری ئۆتۆمبیله تێكشكاوه‌كه هاوسه‌نگ نیه له‌گه‌ڵ ئاسه‌واری هێرشی ئاسمانییه‌كاندا. هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه كرد وه كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی وه‌ك چه‌كی دژه فڕۆكه‌و شوێنی حه‌شاردانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆردومان كردووه له‌و ناوچه‌یه و له‌و كاته‌دا.
به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی عێراق به به‌رده‌وامی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیایان تۆمه‌تبار كردووه به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه. له به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 28ی ئابدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، "(مه‌سعود) بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی سوپای توركیا ده‌كات،" هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه سوپای توركیا به‌رپرسیاره له كوشتنی حه‌وت که‌س.
ئه‌م ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له مانگی هه‌شتدا سه‌ردانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردووه و خه‌ڵک و کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌کان پێیان گوتون وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌شدا ئاماژه‌ی پێکراوه،ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و پێشێلکردنانه‌ی ئێران و تورکیا ده‌یکه‌ن ته‌نها هاووڵاتیانی سیڤیلیه و به هیچ جۆرێک ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌لایه‌ن هیچ گروپێکی چه‌کداره‌وه به‌کار نه‌هێنراوه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، له مێزگردی هه‌فتانه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ئه‌م بابه‌ته‌ی خستۆته به‌ر باسکردن
میوانه‌کانیش بریتین له به‌ڕێزان:
عه‌لی که‌ریم ، سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
ڕۆژنامه‌وان شوان داودی، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 21:32 خوله‌که.