وه‌ک هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ،مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چوار بڕیاری ده‌رکردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و بڕیارانه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دادگاكانی هه‌رێم بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه یانی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی مانگی دوو تا چوار بڕیاری ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رچووه ده‌بێت ڕاده‌ستی دادگاكان بكرێن و نابێت هیچ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی رێوشوێنه یاساییه‌كان بگیرێت و ده‌بێت له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه پارێزه‌ری هه‌بێت و كه‌سوكاری ئاگاداربكرێت له‌گرتنی و ئه‌و كه‌سه‌ش كه تۆمه‌تی یاسایی ده‌درێته پاڵی ده‌بێت له‌ماوه‌ی 24 کاژمێرداڕادهستی دادگا بكرێت.
له یه‌کێک له بڕیاره‌کانیشدا بڕیار له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌خه‌رجكردنی دارایی لایه‌نه‌کانی به‌شدار له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا دراوه بڕیارێکی تریشیان تایبه‌ته به سزادانی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راده‌سپێرێت به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشه‌کانی ده‌رباره‌ی سزادراوه سیاسییه‌كانی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ن.
موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هه‌ر سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن وا له‌و بڕیارانه ده‌ڕوانن که زه‌مینه خۆشکه‌رن بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به شییانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندان له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و بڕوایه‌دایه هه‌موو ئه‌گه‌رێک له ئارادایه، وه‌ک ده‌ڵێت "به تایبه‌تی که سه‌یری ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌که‌یت هه‌موو شتێک به کراوه‌یی ده‌هێڵرێته‌وه".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گویبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:30 خوله‌که.