هاوکاتی ئه‌وه‌ی عێراق ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی ئاسایشی ده‌بێته‌وه، ڕۆژ به ڕۆژیش پێده‌چێت ئاڵۆزی سیاسی و ئاسایشی له‌و ناوچانه‌دا که به‌ندی 140ی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه زیاتر و زیاتر په‌ره بسه‌نێت.
به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌کردن و مه‌ترسی هێرشی تێرۆرکاری له‌و ناوچانه‌دا به تایبه‌تیش بۆسه‌ر دانیشتوانی کورد بوونه‌ته هۆکار بۆ ناچارکردنی خێزانه کورده‌کان تا زێدی خۆیان جێبهێڵن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ناوچه‌کانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه (قزرئابات) ڕووده‌ده‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی کورد داوایان له حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق کردووه تا هه‌نگاوی ڕژد بنێت بۆ ڕێگه گرتن له‌و هێرش و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه تێرۆریانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا هه‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی کورد ده‌ڵێن ده‌سته‌وسان نابن به‌رامبه‌ر به خوێن ڕشتنی هاووڵاتیانی کورد له‌و ناوچانه‌دا.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتن‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح دواترین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م ڕووداوانه له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا باسکرد که ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 51:25 خوله‌كه.