له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی رابردوودا بنکه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕوناکبیری گه‌لاوێژ ده‌سته‌یه‌کی نوێی هه‌ڵبژارد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی ئه‌م بنکه‌یه له پاش کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی.
له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌م جۆره بنکه تایبه‌تانه به ڕۆشنبیری هه‌ن و ده‌کرێت بگوترێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ک له ئه‌رکه‌کانیادا لێک ده‌چن.
له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری( ئاسۆ عومه‌ر سواره) ی کردووه که له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی بنکه‌که‌دا وه‌ک ئه‌ندامێکی نوێی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بنکه‌ی گه‌لاویژ هه‌ڵبژێردرا.
هه‌روه‌ها شاعیر ژاوێن شاڵی له‌م به‌رنامه‌یه‌دا مه‌خابنی خۆی ده‌رده‌بڕێت که نوێنه‌رایه‌تی خانمان له ده‌سته‌ی نوێی به‌ڕێوه‌بردنی بنکه‌ی گه‌لاوێژدا به پێی پێویست نه‌بووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 14:21 خوله‌که.