به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میوانداری شاعیر به‌ندی عه‌لی ده‌کات که یه‌کێکه له‌و شاعیرانه‌ی که‌م ده‌نوسێت.
هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شیعره‌کانی به‌ندی ده‌خوێنمه‌وه ، بێ ئۆقره‌ییه‌کی جوانی تیادا هه‌ست پێده‌کرێت و ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌یدا ده‌دوێت و په‌یامی خۆی به ڕاشکاوانه ده‌گه‌یه‌نێته لای خوێنه‌رانی له ڕێی زمانه ساده و وێنه شیعریهکانیهوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 12:11 خوله‌که.
ئه‌نفال
به‌ندی عه‌لی
باسی ناڵه‌ی چیا ناکه‌م
کهگابهردێکی سه‌رکه‌شی
... به‌ره‌و هه‌ڵدێر سه‌رهه‌ڵئه‌گرێ و
یاخی ئه‌بێ له‌باوه‌شی
باسی هاژه‌ی ڕووبار ناکه‌م
وه‌رزی کۆچ و باری ماسی
کاتێ ئه‌یدا بهکهنارا
شه‌پۆل شه‌پۆل،سه‌ری کاسی
باسی هه‌نیسکی با ناکه‌م
کهههڵاڵهی هاوڕێی سه‌فه‌ر
دوای ته‌مه‌نێ عیشق و ژوان
ڕێی دابڕان ئه‌گرێته‌به‌ر
باسی گرمه‌ی هه‌ور ناکه‌م
ساته‌وه‌ختی پڕبوونی ناخ
کهبهڕێژنه بارانی روح
ئه‌شواته‌وه ڕوخساری شاخ
باسی قرچه‌ی به‌فر ناکه‌م
کهنهرمه گورزێکی هه‌تاو
به‌یه‌ک غه‌مزه‌ی چاوی کاڵی
کێوی جه‌رگی ئه‌کا به‌ئاو
باسی له‌رزی گه‌ڵا ناکه‌م
زه‌رده وه‌رزی لێک‌دابڕان
له‌عه‌زره‌ت بێ میهری چڵ و
دڵ ڕه‌قیی باڕه‌شی خه‌زان
باسی پێڵوی داخ به‌پشکۆی
چاوه‌ڕوانی کۆچی گه‌رمیان
باسی لێوی سڕ بهتهرزهی
بێ سۆراخی ڕه‌وی کوێستان
باسی کۆستی هه‌میشه شین
ئومێدێکێ ئه‌ژنۆ شکاو
حوزنێکی شۆڕ وه‌ک شۆڕه‌بی
برینێکی به‌ئاخ بر‌ژاو
باسی دڕکی بیابان و
سه‌گی ڕه‌شی کۆرپه‌له خۆر
کچانی بێ سه‌روشوێن و
چه‌قۆی نامه‌رد ، زامی ناسۆر
باسی ئه‌نفال ئه‌که‌م ئه‌نفال
ئه‌ی جیهانی مه‌ستی بێ هۆش
نه‌فره‌ت له‌تۆفانی چه‌رخ و
له‌بێ ده‌نگی و بێ باکی تۆش