سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی ئێران هێنده قوڵ نین تا نه‌توانرێت به‌ره‌یه‌ک بۆ ئۆپزسیۆنی کوردی پێکنه‌هێنرێت.
له دیمانه‌یه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا عه‌بدوڵای موهته‌دی باس له کێشه ناوخۆییه‌کانی ئێران و کاریگه‌ری فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش ده‌کات له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئێران پشتڕاستی کرده‌وه به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا ده‌کات له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاش. به‌ڕێز موهته‌دی ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران پاسهکشهیهکه تاران کردوویه‌تی.
بۆ بینینی ته‌واوی دیمانه‌که‌ی به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای موهته‌دی ، سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران تکایه کلیکی ئه‌م لینکه‌ی لای خواره‌وه بکه.