کۆماری ئیسلامی ئێران له ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا کۆبۆته‌وه بۆ باسکردنی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تاران وه‌ک هه‌وڵێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌و نیگه‌رانیانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران هه‌یه که وه‌ک ده‌گوترێت ده‌شێت ڕه‌هه‌ندی له‌شکریی هه‌بێت.
سۆران پاڵانی ، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ن که پێشتر تاران له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌روه‌هاش ئه‌ڵمانیا کردوونی و وه‌ک ئاماژه‌ی پێدا ئێران ده‌خوازێت ته‌نها سوود له کات ببینێت.
به‌ڕێز پاڵانی ده‌شڵێت ژماره‌یه‌ک فاکته‌رهه‌ن وایانکردووه تاران به‌دووی گه‌ڕێکی تری وتووێژدا بێت ، له‌وانه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئێران که له قه‌یراندایه و هه‌روه‌هاش کێشه ناوخۆییه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ، که وه‌ک سۆران پاڵانی ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ئێران له‌و هه‌نگاوانه‌ی ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی هێوریان بکاته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ سۆران پاڵانی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستیئ ته‌واوی وتوێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:31 خوله‌که.