کاربه‌ده‌ستان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن نزیکه‌ی 150 یاخیبوو به چه‌کی سووک و ئاڕ پی جیه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر زیندانێک و زیاتر له 380 گیراویان ئازاد کردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن زۆرێک له‌وانه‌ی هاوکاتی ئه‌و هێرشه له زیندانه‌که رایانکردووه له توندڕه‌وانن.
کاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌که وایان باسکردووه 20 له‌و گیراونهی هه‌ڵاتوون ترسناکن.
یه‌کێک لوانهی هه‌ڵاتووه له ژووری ئیعدام کردن بووه به‌هۆی ئه‌و به‌شداریه‌ی هه‌یبووه له‌و هه‌وڵه‌ی بۆ کوشتنی په‌روێز موشه‌ره‌ف سه‌رۆکی پێسووی پاکستان درابوو.
تاڵیبانه‌کان به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌یان له ئه‌ستۆی خۆیان ناوه.
نزیکه‌ی هه زار گیراو له‌و زیندانه‌ی شارۆچکه‌ی بانوو بوون
شارۆچکه‌ی بانوو له ده‌روازه‌ی هه‌رێمی وه‌زیرستانی باکوره و به شوێنی سه‌ره‌کی توندڕه‌وانی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده ناسراوه.